ریبین رااڤهلهسهر زه‌وی ژیان هه‌یه له‌ناو ژیانیشدا نێر و مێ هه‌ر بۆیه‌ش بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان مرۆڤ پێویستی به گه‌شه هه‌یه ئه‌ویش له ڕێگای ئافره‌ته‌وه، به واتایه‌ك پیاو نیوه‌ی لاشه‌ی ژیانه بۆ ته‌واوكردنی لاشه‌كه‌ی تری پێویستی به ئافره‌ت هه‌یه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئافره‌ت قوتابخانه‌یه، به‌رهه‌مهێنه، په‌روه‌رده‌یه‌كه كۆمه‌ڵگا بۆ به په‌رۆشه و چاوی تێبڕیووه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می كۆندا به تایبه‌ت بابلیه‌كان بابه‌تی كۆیله بوونی ئافره‌ت بوونی هه‌بووه و پێگه‌ی ئافره‌ت وه‌كو زه‌رووریه‌تێك له دۆخێكی مه‌ترسیداردا بووه هه‌رچه‌نده ژنه خوداوه‌ند هه‌بووه كه ده‌سه‌لاَتدار بووه توانیویه‌تی شار دابمه‌زرێنێت وه‌كو ئینانا خوداوه‌ند " هه‌ر ئه‌م هێزی تاكی ئافره‌ته‌ش بووه هۆی به‌رجه‌سته بوونی ململانێی نێوان ( ژن و پیاو ) له ڕووی ده‌سه‌لاَته‌وه ئیدی به‌ره به‌ره به تێپه‌ڕ بوونی كات پرسی به كۆیله كردنی ژن هاته گۆڕێ و ده‌بینرا به‌و چاوه‌ی كه له دوو جه‌مسه‌ردا ڕوح شوێنی پیاوی گرتبێته‌وه جه‌سته‌ش بوبێـت به ئافره‌ت سه‌یر ده‌كرا، ئه‌مه تا هاتنی ئاینی ئیسلامیش به‌رده‌وام بوو، له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا گه‌وره‌ی خۆی هه‌بووه بووه به خاڵێكی به‌هێزی گه‌وهه‌ری كاركردن له ئیسلامدا به توانا گه‌وره‌كه‌ی وهێزه كاریگه‌ره‌كه‌ی كه بایه‌خی پێدراشانبه‌شانی پیاو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرد له ڕووی پڕكتیكیه‌وه گه‌وره‌یی یه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه پرس و ڕاوێژ به ئافره‌ت ده‌كرا له زۆر بواردا، چونكه ئافره‌ت خۆی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی له ڕووی بیركردنه‌وه‌وه، له‌مه‌شه‌وه به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار تا ده‌ستپێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا زیاتر و باشتر بایه‌خی گه‌وره‌ی وزه‌ی ئافره‌ت ئاشكرا بوو، چونكه له یه‌ك كاتدا چه‌ند ئه‌ركێكی جێبه‌جێ ده‌كرد ( ماڵ، خواردن، په‌روه‌رده كردنی منداڵ ) دیسان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پیاو له ده‌ره‌وه‌ی كاركردن سه‌ر قاڵبوو، ئه‌مه سه‌رنج ڕاكێشانێك بوو كه بێ به‌شداریكردنی ئافره‌ت له كایه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی ژیان و دروستبوونی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن ته‌نها ئه‌تككردنێكه و به‌س ئه‌مه له كاتێكدا ( به‌خته‌وه‌ری وخۆشگوزه‌رانی ) وه‌كو دوو ووشه نامۆ ده‌بن به سروشتی ژیان كه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان ده‌بێ پیاو ته‌واو بێگوماناویه‌وه لێی بڕوانێت و گرنگی به پرسی ژن بدات بۆئه‌وه‌ی بالاَنسی ژیان ڕووه و یه‌كسانی بڕوات و ووشه‌ی ژیان ده‌رچێت له گوماناویه‌وه، له‌م ڕوووه‌وه له كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان یه‌كه‌مین سه‌ره‌تای هۆشیاری و بایه‌خی مێینه سۆفی گه‌ره‌كان بوون به تایبه‌ت محێدینی كوڕی عه‌ره‌بی ) كه ده‌ڵێ " بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به ڕه‌های بگات پێویسته به مێینه‌دا تێپه‌ڕ بێت " به‌واتای ئه‌وه‌ی به نسبه‌ت مرۆڤ ئه‌وه ڕێگایه‌كه كه به‌ره‌و خۆم ده‌گه‌یه‌نێ بۆئه‌وه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه له ژیاندا كه‌واته هه‌ر شتێك له ژیاندا به مێینه نه‌كرێت پشتی پێنابه‌سترێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی مرۆڤایه‌تی كورد و سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ین ڕوونه كه ئافره‌ت ڕۆڵی زه‌ق و به‌رچاوی بینیوه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَتی فه‌رمانڕه‌وایی میره‌كان كه‌واته ( حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و عادیله خانم ... هتد ) كه جگه له ده‌سه‌لاَت ده‌وری وشیاری كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیان له ئه‌ستۆدا بووه وه زۆر ئازا‌و به جه‌رگ بوووه كه بوو بوونه جێگای سه‌رنجی ده‌سه‌لاَتی بێگانه، به‌و پێیه‌ی كه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئافره‌ت هێزێكی نكۆڵی لێنه‌كراوه زه‌روور یه‌تێكی حه‌تمیه بۆ ژیان جگه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی له ئێستا هه‌ڵگری چه‌ندان ئامانج و دروشمی دیمۆكراسی و فكری و چه‌مكی مافه ده‌یه‌وێت به‌شداری پێكردنی ئافره‌ت مسۆگه‌ر بكات و دانه‌بڕێت له جیهان پێشكه‌وتوو به تایبه‌ت گڵۆ باڵنده ئه‌مه‌ش كاتێ ده‌كرێ كه خودی ئافره‌ت له سروشتدا وه‌كو هێزێك ته‌ماشای خۆی بكات بۆئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وه‌كو ڕه‌گه‌زێك له ئه‌فڕاندنی زه‌مینه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت بۆیه ده‌وترێت ئافره‌ت نهێنیه‌كه له نهێنیه‌كانی ژیان، چونكه سحرێكی شێوه وه‌نه‌وشه‌یی جوان له ژیاندایه كه ئاشكرایه كێ ده‌ڵێت ئافره‌ت نییه ؟ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ڵێم كه ئافره‌ت ئاسمانێك نییه له ساده‌یی، به‌ڵكو پڕیه‌تی له ڕوناكی و به‌هره‌ی و سۆز كاتێكیش دێته بواری واقیعه‌وه گه‌ر بێت و ئافره‌ت هه‌وڵی خۆڕۆشنیركردنی بدات له ڕێگای توانا. جه‌سته‌یی و ئه‌قڵیه‌كانی.
