((وه‌لاَمێكی ڕون بۆ وه‌لاَمێكی نا ڕون))ڕاستی له‌مێژودایه، به‌ڵێ ڕاسته كورد به‌زۆرداری و زوری شمشێر موسڵمان بوه
به‌نگینه پیرۆت نوری
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار له‌كۆڕێكدا باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه‌كورد به‌زۆر له‌لایان عه‌ره‌ب به‌عه‌گال و وشتر به‌زۆر موسڵمان بوه.
له‌لایان ئه‌م وئه‌و قسه زۆر گوترا به‌لاَم كه‌میان ئه‌و ڕاستیه‌ی گوت ئاخۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار باسی كردوه، ئایا ڕاستیه‌كی مێژویه یاخود مه‌لابه‌ختیار له‌خۆیه‌وه وای گوتوه. له‌نێو ئه‌و هه‌موو ڕا جیاوازانه‌دا ڕا یه‌ك سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌ویش پرسیاریك بو به‌لاَم نه‌ده‌بوایه ئاراسته‌ی مه‌لابه‌ختیار بكرێت به‌ڵكو پێویست ده‌كات ئاراسته‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژو بكرێت. چونكه به‌بیر و ڕای من كاك به‌ختیار له‌چاوگی مێژویه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌یی كردوه نه‌ك له‌خۆیه‌وه ڕای خۆی ده‌ربڕی بێت. هه‌ره وه‌ك ئه‌م پرسیاره له چه‌واشه‌كاری مێژویه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. "تا ئێستا مێژو نه‌یسه‌لماندوه ئایا كورد ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی هه‌بوه ناوی چی بوه؟. كێ سه‌ركرده‌ی بوه؟.ئه‌وانه‌ی دژی هاتنی ئیسلام وه‌ستاون كێ بون؟." كه به‌م پرسیاره گوایه وه‌لاَمی مه‌لابه‌ختیاری داوه‌ته‌وه.خاوه‌نی ئه‌م پرسیاره،داوای وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ی خۆی له‌جیاتی له مه‌لا به‌ختیار وه‌ربگرێته‌وه،پێم باشه سه‌رچاوه مێژوییه‌كان بخوێنێته‌وه.
من پێم وایه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه كورد ئاخۆ پێش ئیسلام حكومه‌تی هه‌بوه یان نا،به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ پێش باوه‌ڕ هێنانی كورد به ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌ڵبژاردنی ئاین ئایا سه‌ر به‌خۆ بوه ئیسلامیه‌كان باس له ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئاین ده‌كه‌ن له سایه‌ی ئیسلامدا ؟.ئایا ئیسلام بۆ ئازادی ئاینه‌كان هات یان ئازادی بۆ ئاینی ئیسلام و به‌س؟.ئایا كتێبه ئاسمانیه‌كانی تریش وه‌ك قورئان قسه‌ی خوا نیه؟ ئه‌ی به چ پێوه‌رێك قسه گوتراوه‌كانی تری خوا ڕێگه‌ی لێده‌گیردرێت ؟.بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له جیهانی خۆرئاوا و مه‌سیحی ئازاده،ئه‌و سه‌ربه‌ستیه ئاینیه ئه‌وه‌نده له جیهانی ئیسلامی نیه بۆ؟ ئایا ئازادی هه‌ڵبژاردنی بیر و ڕا و ئایدیای جیاواز له ئیسلام له سایه‌ی ئیسلامدا گه‌شه ده‌كات یان ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ؟.
من ده‌پرسم ئایا ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحدنی ئه‌یوبی بۆ ئیسلام و عه‌ره‌بی كرد ئه‌وه‌ی بۆ كورد و ڕزگار بونی كورد له‌ده‌ست نه‌ته‌وه چه‌وسێنه‌ره‌كانی دژ به كورد كرد له سایه‌ی ئیماره‌تی ئیسلامی‌دا ؟.ئایا ئیسلامیه‌كان پاش موسڵمان بونی كورد بۆ ده‌وڵه‌تی كوردیان به كورد ڕه‌وا نه‌بینی تا كورد وه‌كو گه‌لێكی موسڵمان پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت ؟.به‌لاَم به‌ڕه‌وایان زانی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و تورك و فارس ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت.
ئایا موسڵمان بوونی كورد چ خێرێكی بۆ گه‌لی كورد تێدا بو تا باس له سه‌رده‌می پێش به ئیسلام كردنی بكرێت ؟. كه گوایه بت په‌رستی و زه‌رده‌شتی و جوو و مه‌سیحی،چ خێرێكی بۆ كورد نه‌بوه.له‌كاتێكدا كورد له نێو ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ساسانی‌دا ئاره‌زومه‌ندانه باوه‌ڕی ئاینی له نمونه‌ی "مانی كوڕی پاتك" و"مه‌زده‌ك" كه بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌راتیان ده‌كرد هه‌ڵبژارد بو، له نێو ئه‌م ئیمپڕاتۆره‌دا "كوردیش هه‌ندێكیان له‌پاڵ ئاینه‌كانی بت په‌رستی و زه‌رده‌شتی و جوو و مه‌سیحی،یان شوێنكه‌وته‌ی مانی بوون. له‌ساڵی 487زاینی هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌ی ناومان بردن شوێنكه‌وته‌ی مه‌زده‌ك كه‌وتن،تا ساڵی 636 زاینی ئاینی ئیسلام گه‌یشته كوردستان.به‌لاَم دو هاوه‌ڵی نزیكی پێغه‌مبه‌ر "كابانی كوردی" و "مه‌یمونی كوڕی كابان" نه‌بوون به‌هۆی ئیسلام بوونی كورد،نه به‌هۆی چه‌ند بازرگانێكی كوردیش كه هاتوچۆی مه‌دینه‌یان ده‌كرد.به‌ڵكو سوپاكه‌ی "ئه‌بوعوبه‌یده‌ی ئه‌نساری" كه فه‌رمانی پێكرابو "ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌یان كرد به زه‌بری شمشێر سزا بدرێت".به‌م شێوه‌یه دوای سه‌ركه‌وتنی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌سه‌ركردایه‌تی "سه‌عیدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس " له‌ساڵی 638 زاینی له شه‌ڕی قادسیه له‌دژی ساسانیه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی "ڕۆسته‌می فه‌روخزاد"،ناوچه‌ی شاره‌زوری كۆنترۆڵكرد.پاشان "سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی كارێكی وایان به‌سه‌ر كورد نه‌هێنا تابتوانن بۆ له‌وه‌و دوایان بێده‌نگ له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ده‌وڵه‌ته دابنیشن." به‌ڵكو ئه‌و سته‌م و زۆرداریه‌ی سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان ده‌رهه‌ق كوردیان كرد هۆكاری خه‌راپیان له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه دروستكرد." بۆ نمونه :
"كاتێكیش هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه كت و پڕ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی گه‌یشته خه‌لیفه له‌شاری مه‌دینه‌ی پایته‌خت،گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سوپای ئیسلام له‌توانایدا هه‌یه سنوره‌كانی كوردستان و ئیران ببه‌زێنێت. هه‌ر بۆیه سوپایه‌كی له ژێر سه‌ركردایه‌تی "عه‌یازی كوڕی غه‌نه‌م" به‌ره‌و "هه‌رێمی چیا" واته كوردستان نارد.".
" سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی كاتێك گه‌یشته ناوچه‌كانی "حولوان و تكریت و شاره‌زور نه‌سه‌یبین" كه‌وتنه ئازاردان و كوشتنی ئه‌وانه‌ی كۆسپ بوون له‌به‌رده‌م شالاَوه‌كانیاندا.ته‌نانه‌ت كه‌وتنه به‌تالاَن بردنی سه‌ر و سامانیان"
"كاتێك به فه‌رمانی خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به یه‌كێك له سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان به‌ناوی"عه‌زه‌ی كوڕی قه‌یسی ئه‌شعه‌پی" له‌ساڵی"23ك /644ز" دا نێردرا بۆ ناوچه‌ی كرخا "كه‌ركوك" ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرت و له كوشتن و كاولكردنی خه‌ڵك و سه‌تاندنی ئاوه‌دانی ناوچه‌كه درێغی نه‌كرد"
"له‌سه‌رده‌می خه‌لاَفه‌تی"عسمانی كوڕی عه‌فان"دا كورده‌كانی ناوچه‌ی "لۆرستان" دژ به والی به‌سره "ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری"ڕاپه‌ڕین. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بو مو‌سا كه‌وته ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكانی ناوچه‌كه و درێغی له‌سته‌م نه‌كرد.".
"كاتێك ناوچه‌ی "بانه" له‌هاتنی سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی ئاگادار كران پێشوازییان له سوپاكه و ئاینه‌كه كرد،به‌لاَم "عوقبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌د"داوای ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كرد.ئه‌مه‌ش به حه‌ز و ئاره‌زوی دانیشتوانی ناوچه‌كه نه‌بو،تا دواجار له ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گیرا،به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له له‌شكری عه‌ره‌بی ئیسلامی كوژرا. به‌م ڕوداوه‌ش "ناوچه‌ی بانه" به "ئه‌سحابه كوژ" ناسران،له كاتێكدا پێشتر نازناوی "اختیار دینی" یان به‌سه‌ردا برا بو."
"له‌سه‌ردمی خه‌لافه‌تی "عبدولملیكی كوڕی مه‌روان"یشدا له‌ساڵی "65ك /648ز" كاتێك "حه‌جاجی كوڕی یوسفی ئه‌سقه‌فی"كرا به والی"عێراق" ،كورده‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی وه‌ك گه‌لانی تری ولایه‌ته‌كه‌ی بوونه سوته‌مه‌نی سیاسه‌ته تاك ڕه‌وه‌كه‌ی "حه‌جاج". به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ساتییه‌ك به‌ناوی "عه‌بدولرحمانی كوڕی ئه‌شعه‌پ" ڕاپه‌ڕینێكی له دژی ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی به‌رپا كرد و كورده‌كان پشتیوانی‌یان له‌و ڕاپه‌ڕینه كرد،به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی "حه‌جاج" ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی دامركانده‌وه كه‌وته ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانه پشتگیری ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان كرد بوو،له‌وانه كورده‌كان. له‌مه‌دا حه‌جاج كارێكی وای به‌سه‌ر كورد هێنا كه مێژوی كورد له‌وه‌و پێش به‌خۆیه‌وه نه‌دیبو.ئه‌و ڕاستیه‌ش پێویسته بوترێت كه كورده‌كان ته‌نها له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه "عومه‌ری كوڕی عبدولعزیز" دا هه‌ناسه‌یه‌كی پشویان هه‌ڵكێشا كه ماوه‌ی دو ساڵ،خه‌لافه‌تی"100_102ك /726_730ز" ده‌وڵه‌تی ئومه‌وی كرد.".
ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد ده‌رباره‌ی قبته‌كانی میسر ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه به‌پێی سه‌رچاوه مێژویه‌كان بۆی ده‌خه‌مه ڕو،چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كورد داهاتوه له سایه‌ی عه‌ه‌ره‌بی ئیسلامی له‌وه كه‌متر به‌سه‌ر قبته‌كان نه‌هاتوه چونكه خاوه‌نی ئه‌م پرسیاره باسی ئه‌وانیشی كردوه كه سایتی ستاندار به‌رواری23/10/2011 بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی. "ماموستایه‌كی ئاینی شاری هه‌ولێر به داتاوه وه‌لاَمی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه"
سه‌رچاوه بۆ نوسینی ئه‌م وتاره "مێژوی كورد" "كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر"
