به‌نگینه پیرۆت نوریكرانهوهی ده‌رگاكانی خوێندن وفێرخوازی زانست وپێشكه‌وتنی بیری خوێندكاران وده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن له‌مامۆستا به‌ڕێزه‌كان وخوێندكارانی زانستخواز پیرۆزبێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پێمخۆشه به‌م نوسینه به‌شداربم له‌چێژه‌كانی خوێندن وبزه‌ی كرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانتان، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی خه‌می
كه‌م وكورتیه‌كانیش. ئه‌م كورته نوسینه ناوی لێ نانێم ڕێنمایی به‌ڵكو بیر‌و ڕای تایبه‌تی خۆمه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من بۆچركه‌یه‌كیش
له‌هیچ شوێنێك نه‌م خوێندوه‌و خوێنده‌واریه‌كه‌م به‌هره‌یه‌كی خوایی وخۆرسكه حه‌زێكی زۆرم بۆخوێندن هه‌یه بۆیه ئه‌ز داوای لێبوردن له‌ئێوه ده‌كه‌م كه‌شتێك به‌خواستی ئێوه‌یه به‌لاَم من له‌نوسینی بیرم چوبێت.
بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕۆح سوك بیت وگیانی لێبوورده‌یی بۆبه‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌رببڕین، ڕێز وخۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان زیاتر بۆ خۆمان به‌دی بهێنین، چاكه بكه وبه ڕووباری بسپێره.جا ئه‌وكه‌سه هه‌ركه‌سێك و هه‌رچاكه‌یه‌كه كه‌چاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.
ئه‌وكاره‌ی ده‌یكه‌یت جگه له‌مه‌رامی مرۆی، نابێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆت بێت وهه‌میشه چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ بكه‌یت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تۆ ڕازی نه‌كات. یاخود ئه‌وه‌ی لێیی چاوه‌ڕوانت ده‌كرد له‌وانه‌یه ئه‌و به‌جۆرێكی تر ده‌ری ببڕێت، چونكه ئه‌و وه‌كو خۆی بیری كردۆته‌وه نه‌ك وه‌كو تۆ.
خۆ به‌دور گرتن له‌حزبایه‌تی وتێكه‌ڵ نه‌بوون له‌گه‌ڵ به‌رنامه جیاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه وزانكۆ وپه‌یمانگا ونه‌هێنانی فكره وئایدیایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تۆی خوێندكار، چونكه ئه‌وانه جگه له‌مه‌رامی خۆیان شتێك نیه پێیی بووترێت به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكار.
خۆ به‌دورگرتن له‌هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌ك كه‌مایه‌ی شێواندنی ڕوئیا زانستی وئه‌ده‌بی وپه‌روه‌رده‌یه‌كانی تۆیه، له‌نمونه‌ی دڵداری ئه‌و درۆیه گه‌وره‌ی به‌ناوی عه‌شقه‌وه ده‌كرێت، حیزبایه‌تی ئه‌و چیرۆكه ئه‌فسانه‌یه‌یی له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی1991وه شه‌و چه‌ره‌ی حكایه‌تی مێشه، ئیسلامی سیاسی وسه‌له‌ف وعلمانیه‌ت وبه‌ناو ڕێكخراوی خێرخواز ونازدار وگولزار ونازانم چی وچی وئه‌و كه‌شتیه تێكشكاوه‌ی كه‌ناتوانێت خۆشی له‌به‌حری جه‌هاله‌ت ڕزگار بكات، تكایه باچیتر نه‌بنه جێگره‌وه‌ی خوێندنی وانه‌كان وبه‌سیه‌تی به‌دیوه‌خانكردنی خوێندنگه، چونكه حاڵی ئه‌مانه له‌حاڵی ئێوه باشتر نیه ئایا چی بۆ تۆ پێده‌كرێت؟
"تاك"له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كان هه‌میشه به‌ڕۆحیه‌تی داهێنان كاری كردوه، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی پێهه‌لاَگووتن، بۆیه وولاَته‌كه‌یان بۆته نمونه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆهه‌مووان، كه‌له‌سایه‌یی پێشكه‌وتنه‌كانی په‌روه‌رده‌و ئازادی عقڵ وباشتركردنی سیسته‌می خوێندن كه‌بارگاویه به‌زانست وزانیاری، یاخود به‌سود وه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وفراوان بوونی فه‌رهه‌نگ وبوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی وولاَت وعه‌دالاتی كۆمه‌لاَیه‌تی وهتد... هه‌مووئه‌مانه به‌توانستی ئه‌ومرۆڤانه وولاَته‌كه‌یانی گه‌یاندۆته چڵه‌پۆپه، كه‌چاوه‌ڕوانی سوپاسگوزاری به‌رامبه‌ره‌كه‌یان نه‌كردوه.
مرۆڤی ڕۆشنبیر وفه‌یله‌سوف وزانا وداهێنه‌ر، كه‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌بیركردوه، هیچ كات چاوه‌ڕوانی ده‌ست خۆشیان له‌كه‌س نه‌كردوه وبۆ ڕیایش داهێنانی به‌سودیان به‌رهه‌م نه‌هێناوه، جگه له‌به‌رچاوگرتنی سودی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئامانجی تریان نه‌بووه.
دواجار ئه‌وكه‌سه‌ی چاوه‌روانی سوپاسی به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌تی لێیی ده‌پرسم كه: "تۆماس ئه‌دیسۆن"ئایا چاوه‌ڕوانی سوپاسی له‌كه‌س كردوه كه‌ته‌زوی كاره‌بای دۆزیه‌وه؟
"فرۆید" ئایا سوپاسی له‌كه‌س ویست كه‌ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانی مرۆڤی كرد؟
"ماندێلا" كه‌له‌پێناو نه‌مانی "ئاپارتاید_كۆیلایه‌تی" 27ساڵ ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی خۆی له‌زیندان گوزه‌راند، ئایا بۆ ئه‌وه بوو ده‌ست خۆشی لێبكرێت؟
"سوكرات" باوكی ڕۆحی فه‌لسه‌فه ئایا له‌پێناو ئازادی عقڵی مرۆڤ بوو ژه‌هری ده‌رخوارد درا یاخود بۆئه‌وه‌ی بوو بڵێن هه‌مووشت ده‌زانێت و فه‌یله‌سوفه؟. كه‌تامردیش ده‌یگووت هێشتا هیچ نازانم!
كه‌واته ئه‌ی مامۆستا وخوێندكاری خۆشه‌ویست، (چاوه‌ڕوانی سوپاس له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكه‌یه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكتدا كردوه، چونكه تۆ عه‌قڵی دواڕۆژی گۆڕینی، نه‌ك وه‌كو پیاوێكی بچوك بیر بكه‌یته‌وه.
"ماندێلا" كه‌له‌پێناو نه‌مانی "ئاپارتاید_كۆیلایه‌تی" 27ساڵ ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی خۆی له‌زیندان گوزه‌راند، ئایا بۆ ئه‌وه بوو ده‌ست خۆشی لێبكرێت؟
"سوكرات" باوكی ڕۆحی فه‌لسه‌فه ئایا له‌پێناو ئازادی عقڵی مرۆڤ بوو ژه‌هری ده‌رخوارد درا یاخود بۆئه‌وه‌ی بوو بڵێن هه‌مووشت ده‌زانێت و فه‌یله‌سوفه؟. كه‌تامردیش ده‌یگووت هێشتا هیچ نازانم!
كه‌واته ئه‌ی مامۆستا وخوێندكاری خۆشه‌ویست، (چاوه‌ڕوانی سوپاس له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكه‌یه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكتدا كردوه، چونكه تۆ عه‌قڵی دواڕۆژی گۆڕینی، نه‌ك وه‌كو پیاوێكی بچوك بیر بكه‌یته‌وه.
