ئه‌لبومی وێنه‌كان

b_160_0_16777215_0___images_2012_chalaki_21feb12_maxmur_topipe_300.jpgنوێنه‌رایه‌تی‌ مه‌خمووری‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان به‌ هاوكاری‌ بنكه‌ی‌ لاوانی‌ مه‌خموور ی‌ سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری‌ هه‌ولێری رێكخراوی‌ ئازادیی لاوانی‌ كوردستان، هه‌ڵسان به‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولێكی‌ شه‌ش یاریزانی‌ بۆ (32) تیپی مه‌خموور و ده‌وورووبه‌ری‌ رێكی‌ خستبوو , رۆژانه‌ دوویاری‌ به‌رێوه‌ ده‌چوو له‌ یاریگای‌ چیمه‌نی‌ قه‌ره‌چوغ له‌ رۆژی‌ 13/2/2012 یاری‌ كۆتایی له‌ نێوان هه‌ردوو تیپی ( قه‌لاَی‌ سه‌وز و لاوانی‌ به‌رشلۆنه‌ ) به‌یه‌ك گه‌یشتن , هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی‌ (20)ی‌ رێكخستنی‌ مه‌خموور و به‌رپرسی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی‌ مه‌خموور و جه‌ماوه‌ره‌كی‌ به‌رفراوان , تیایدا تیپی ( قه‌لاَی‌ سه‌وز ) توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ (3-0) له‌ تیپی لاوانی‌ به‌رشلۆنه‌ بباته‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانی‌ خوله‌كه‌ له‌ كۆتاییشدا له‌لایان به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ مه‌خمووری‌ رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كرا , ئه‌م خوله‌ به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ سه‌ری‌ ساڵی نوێ بوو.

b_160_0_16777215_0___images_2012_chalaki_21feb12_maxmur_topipe_550_1.jpg b_160_0_16777215_0___images_2012_chalaki_21feb12_maxmur_topipe_550_2.jpg b_160_0_16777215_0___images_2012_chalaki_21feb12_maxmur_topipe_550_3.jpg b_160_0_16777215_0___images_2012_chalaki_21feb12_maxmur_topipe_550_4.jpg

ئازادیی لاوان له‌ فه‌یسبوك