ئه‌لبومی وێنه‌كان

b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_12dec11_koya_lawan_300.jpg به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی رێكخراوه‌یی ڕۆژی (10/12/2011) مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی (هێمن عمید) سكرتێری رێكخراو سه‌ردانێكی سه‌نته‌ری كۆیه‌ ی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاینان كرد، له‌لایه‌ن لێپرسراو وئه‌ندامانی سه‌نته‌ر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ر سكرتێری رێكخراو باسی له‌كاروچالاكی و به‌رنامه‌ی رێكخراوه‌یی كرد وله‌كه‌م وكوڕیه‌كانی كۆڵیه‌وه‌ و به‌رنامه‌ی گونجاوی بۆ دانان پاشان به‌وردی گوێبیستی داواكاریه‌كانی سه‌نته‌ر گرت ، به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داو ده‌ستخۆشیشی كرد له‌ سه‌نته‌ری كۆیه‌ بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ هیواشی خواست له‌ئاینده‌دا كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن پشتیوانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تیشی بۆ دووپات كردنه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراو وئه‌ندامانی سه‌نته‌ر سوپاسی سكرتێریان كرد وخۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_12dec11_koya_lawan_550_(1).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_12dec11_koya_lawan_550_(2).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_12dec11_koya_lawan_550_(3).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_12dec11_koya_lawan_550_(4).JPG

ئازادیی لاوان له‌ فه‌یسبوك