ئه‌لبومی وێنه‌كان

b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_19oct11_lawan_xanaqin_300.jpgبه‌مه‌به‌ستی‌ پشتگیری كردنی‌ خه‌ڵكی خانقین و ئیدانه‌ كردنی‌ بریاره‌كانی‌ مالكی‌ سه‌باره‌ت به‌ داگرتنی‌ ئالاَی‌ كوردستان له‌و شاره‌ ئه‌مرو 18/10/2011 وه‌فدێكی‌ بالاَی‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی‌ رێكخراوی‌ ئازادیی لاوانی‌ كوردستان وبه‌ به‌شداری‌ لاوانی‌ سنوری‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ رێكخراو له‌ (سه‌نته‌ری‌ خانه‌قین , سه‌نته‌ری‌ كه‌لار , سه‌نته‌ری‌ كفری , سه‌نته‌ری‌ ده‌ربه‌ندینخان ) سه‌ردانی‌ خانه‌قی كرد , سه‌ره‌تا له‌ به‌رده‌م باره‌گای سه‌نته‌ری‌ خانه‌قینه‌وه‌ و به‌هه‌ڵگرتنی‌ ئالاَی‌ كوردستان به‌رێكه‌وتن بۆ به‌رده‌م باره‌گای‌ قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌  خانه‌قین وله‌ لایه‌ن (محمد مه‌لا حسن ) قایمقامی‌  قه‌زای‌ خانقین و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ویه‌كه‌ ئیداره‌ی‌ قه‌زاكه‌ وه‌ پێشوازیان لێكرا , (سدیق محمود )كارگێری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت رێكخراوی‌ ئازادیی لاوانی‌ كوردستان وتی‌ ئێمه‌ وه‌كو رێكخراو به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ لاوانی‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانه‌وه‌ هاتوین بۆ ئه‌م شاره‌ كوردستانیه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ رێكخراوه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتی‌ وپشتیوانی‌ كردنی‌ خۆمان بۆ خه‌ڵكی‌ قاره‌مانی‌ خانه‌قینی‌ خوَشه‌ویست وتیشی‌ ئێمه‌ به‌ توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و بریاره‌ ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ داگرتنی‌ ئالاَی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌ , وداوا ده‌كه‌ین به‌ یاسا ماده‌ی‌ (140) جێبه‌جێ بكرێ وهه‌موو ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وئێمه‌ وه‌كو رێكخراو كار ده‌كه‌ین بۆ پارستنی‌ بست به‌ بستی‌ خاكه‌كه‌مان ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا قایمقامی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین وێرای‌ به‌خێرهاتن به‌ناوی‌ دانیشتوانی‌ قه‌زاكه‌وه‌ سوپاس وپێزانینی‌ خۆی ئاراسته‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ كرد  وبه‌ پێشكه‌ش كردنی‌ ئالاَی‌ كوردستان له‌ لایه‌ن وه‌فده‌كه‌وه‌  به‌ به‌رێز قایمقامی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ هات.
b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_19oct11_lawan_xanaqin_550_(1).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_19oct11_lawan_xanaqin_550_(2).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_19oct11_lawan_xanaqin_550_(3).JPG b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_19oct11_lawan_xanaqin_550_(4).JPG

ئازادیی لاوان له‌ فه‌یسبوك