Multithumb found errors on this page:
There was a problem loading image http://jamawarnews.com/wenekan/shakira_1.jpg
There was a problem loading image http://jamawarnews.com/wenekan/shakira_1.jpg
ڕێکخراوی (گرامای لاتینی) بۆ میوزیک و گۆرانی ، کچه گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی شاکیرای وه‌ک یه‌که‌مین که‌سایه‌تی گۆرانیبێژ بۆ ساڵی 2011 ده‌ست نیشانکرد که ساڵانه ئه‌م ڕێکخراوه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌خشێته که‌سایه‌تییه‌کی سه‌رکه‌وتووی بواری گۆرانی وتن بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌ستێره‌ی کۆڵۆمبی شاکیرا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی
شیاو ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرا. له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا شاکیرا توانی سێ خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت بۆ باشترین ئه‌لبووم و باشترین گۆرانی و خێرخوازترین گۆرانیبێژ ، چونکه شاکیرا ڕێکخراوێکی تایبه‌تی هه‌یه به کاری خێرخوازی به ناوی (بایس دیسکالۆس) بۆ یارمه‌تیدانی منداڵانی هه‌ژار تا بتوانن بچنه قوتابخانه و فێری خوێندن و نوسین ببن ، پێده‌چێت شه‌کیرا به که‌سایه‌تی یه‌که‌می گۆرانی لاتینی هه‌ڵبژێردرێت چونکه ته‌واو سه‌رکه‌وتوو بووه له ستایله‌کانی میوزیکی ڕۆک و میوزیکی لاتینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانایه‌کی زۆرباشی له دانس کردنیشدا هه‌یه توانیویه‌تی ته‌واوی هونه‌ره‌کان پێکه‌وه بگونجێنێت.
سه‌رچاوه: سایتی جه‌ماوه‌ر نیوز jamawarnews.com

