|
به‌مه‌ش گۆگڵ چووه به‌ره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه كه شه‌ڕیان دژ به‌كۆیلایه‌تی ڕاگه‌یاندووه، له‌و باره‌یه‌وه (گار هۆگن) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی ڕێكخراوی (كاری دادی نێوده‌وڵه‌تی) كه سوودمه‌ندبووه له‌و پاره‌یه‌ی گوگڵ به‌ڕێكخراوه‌كانی به‌خشیوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌وه وه‌سفكرد، (سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه كه گه‌مه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت). ئه‌و ڕێكخراوه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ یارمه‌تیدانی قوربانییه‌كانی ده‌ستی كۆیلایه‌تی‌و به‌كارهێنانی سێكسی له‌ده‌یان وڵاتی جیهان، به‌پێی بۆچوونه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه سودمه‌ندبوون له‌و 11.5 ملیۆن دۆلاره، ئه‌م پشگیرییه‌ی گۆگڵ ده‌بێته هۆی ڕزگاركردنی 12 هه‌زار كه‌س له (كۆیلایه‌تی)، ده‌شبێته هۆی ڕێگرتن له‌كۆیله‌بوونی چه‌ندین ملیۆن كه‌سی دیكه. به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌س، سه‌رژمێرییه‌كی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆیله‌كانی جیهان، كه داده‌نرێت به 10 تا 30 ملیۆن كۆیله له‌جیهاندا. گۆگڵ ده‌یه‌وێت تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی گرنگترین مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤه. سه‌رچاوه: سایتی ڕادیۆ ناوخۆ
زانکۆی شیکا‌غۆ له ئه‌مریکا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك پزیشکی زانا له بواری سێکسیدا، پێیانوایه نه‌بوونی ئاره‌زووی سێکسی به‌زۆری له‌و ئافره‌تانه‌دا زۆره که ته‌مه‌نه‌کانیان له‌نێوان 30 بۆ 40 ساڵیدان ئه‌وجۆره که‌سانه‌ن له پێش وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌یاندا ده‌ستپێ ده‌که‌ن. ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێکسیه‌کان له ئافره‌تدا: 1- هه‌ڵکشاندنی ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون هۆکارێکن بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له له‌شی میینه‌دا، که به‌که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شی ئافره‌تدا واته کاتێك هێلکه‌دانی ئافره‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات یان به‌ره‌و وه‌ستان مانای وایه ئه‌م هۆڕمۆنه که‌م بۆته‌وه له له‌شدا، جگه‌له‌وه‌ی تێك چوونی ئه‌م هۆڕمۆنه له له‌شی مێینه‌دا واته زیاد و که‌م کردنی ده‌بێته هۆی تێكچوونی لاشه‌ی ئه‌و که‌سه هه‌ندێ جار زیاد بوونی تووك له ژیرمل و سنگی ئافره‌ت هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی غوده‌ی ده‌ره‌قی. 2- به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که رێگرن له مناڵبوون واته حه‌بی مه‌نع و به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌کارده‌هێندرێن له‌کاتی به‌رز و نزمی خوێندا. 3- که‌م خه‌وی به‌تایبه‌ت هه‌ستکردن به ماندووبوون وهیلاکی به‌خێوکردنی منداڵ زیاتر له‌و ئافره‌تانه‌دا که له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا منداڵیان ده‌بێ، یا هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، که كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌رنه‌بوونی ئاره‌زوه سێکسییه‌کانی ئافره‌ت. 4- چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ سه‌ر کار که ئه‌مه‌واده‌کات فشاری زۆری له‌سه‌ر بێت له‌ناو ماڵ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وه‌نه‌توانێ ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی خێزان، له‌وانه‌ش جێبه‌جێکردنی پێداویستیه‌کانی پیاو ببێت له‌كاتی سێكسدا. 5- هۆکارێکی تر ئه‌ویش درێژه پێدانی هاوسه‌رگیری ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سێکس وه‌کوو رۆتین ته‌ماشا بکرێت تاوای لێدێت سێکس تاموچیژی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش شاره‌زایانی بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی سێکس هوشیاری ده‌ده‌نه به‌وه‌ی که ژن ومێرد شێوازی ژیانی خۆیان بگۆڕن، تا بتوانن گفتوگۆی سێکسی له‌که‌شێکی ڕۆمانسیدا دوور له‌ماڵ ومنداڵ وکار ئه‌نجام بده‌ن. سه‌رچاوه: سایتی رووبه‌رنێت
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاشكرایكردووه، كه22ی ئه‌م مانگه بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین جار ده‌بێت كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده روو له‌عیراق بكات. سه‌رچاوه: سایتی pukmedia
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ سه‌وا، لێكۆڵینه‌وه‌كه روونیكرۆدته‌وه، ئه‌و ئافره‌ته سكپڕانه‌ی به‌ده‌ست خه‌مۆكی و نیگه‌رانییه‌وه ده‌ناڵێنن گه‌شه‌ی كۆرپه‌له و منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و دواتر منداڵی نابه‌كامیان ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه: تێكڕای گه‌شه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دایكه‌كانیان تووشی خه‌مۆكی بوون هێواشتربووه به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی دایكه‌كانیان ته‌ندروستییه‌كی ده‌روونی و عه‌قڵی باشیان هه‌بووه. لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری باری ده‌روونی و میزاجی ئافره‌تی دووگیان بۆ زامنكرنی ته‌واوكردنی ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی و كۆرپه‌له‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و سه‌لامه‌ت گه‌شه بكات. سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان
بە پێی هەواڵێكی گۆڤاری تی ڤی نۆتسی مەكسیكی هۆكاری جیابوونەوەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پیكی خیانەتی لە شاكیرا كردووە، بۆیە شاكیراش ئەو بڕیارەی داوە. سه‌رچاوه: سایتی رووبه‌رنێت www.rubernet.net
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، ڤێلاكه‌ی موكیش ناوی (ئه‌نتیلیایه)ئ له27 نهۆم پێكدێت‌و له‌شاری مۆمبایه. ڤێلاكه، سێ فڕگه‌ی فڕۆكه‌ی تێدایه‌و شه‌ش پاركی ئۆتۆمبێل‌و زنجیره‌یه‌ك باخ‌و باخچه‌و هۆڵێكی گه‌وره‌ی سینه‌ماو هۆڵێكی سه‌ماكردنیشی تێدایه. خانووه‌كه به‌جۆرێك له‌شه‌ودا ڕووناكه، له‌سه‌رتاپای شاره‌كه‌وه دیاره‌و بووه‌ته جێی شانازی هندستان، كه به‌نرخترین‌و گرانبه‌هاترین خانووی جیهانی تیادایه. بڕیاره ئه‌و سه‌رمایه‌داره هندییه، بورجێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڤێلایه‌ش در‌وستبكات، به‌ڵام هێشتا نرخی ئه‌و بورجه نه‌زانراوه. سه‌رچاوه: سایتی رادیۆ ناوخۆ radionawxo.org
به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه بێت که پزیشکانی زانکۆی گه‌نت له به‌لجیکا ئه‌نجامیان داوه، رایده‌گه‌یه‌نن که ماست هه‌ندێک میکرۆبی سوودبه‌خش و مادده‌ی پڕۆبیوتیکی تێدایه که ڕێگه له تووشبوونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و کۆکه‌ی پاییز و گرژبوونی ده‌ماره‌کان به‌هۆی سه‌رماوه ده‌گرێت و پێویسته هه‌ر ژه‌مێک به‌لایه‌نی که‌م سێ که‌وچک ماست و کوپێک شیر بخۆینه‌وه تاکو جه‌سته‌مان له تووشبوون به کۆکه و هه‌ڵامه‌ت پارێزراو بێت. ئه‌و پزیشکانه راشیانگه‌یاندووه که خواردنه‌وه‌ی کوپێک شیر ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی ڕیخۆڵه و باشتر هه‌رسکردنی خۆراک، چونکه بوونی کالیسیۆم و چه‌ند مادده‌یه‌کی تریش له ماست و شیردا یارمه‌تی پته‌وبوونی ئێسک ده‌ده‌ن. سه‌رچاوه: سایتی جه‌ماوه‌رنیوز jamawarnews.com
زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه به‌پێ بڕۆین به‌تایبه‌ت له كاتی خۆرئاوابووندا كه تیشكی خۆر لاوازه و ده‌توانرێت سوود له تیشكی سه‌رووبه‌نه‌وشه‌یی و ڤیتامین "D" وه‌ربگیرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ش سوود له وه‌رزشه‌كه ده‌گرن. به‌پێی رۆژنامه‌ی "ُExpress"ی به‌ریتانی، زانایانی سندوقی جیهانی بۆ توێژینه‌وه له شێرپه‌نجه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رۆژانه به‌پێ رۆشتن بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قیقه رێ له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ریخۆڵه‌كان ده‌گرێت. رۆژنامه‌كه له زاری راشیل تۆمسۆنی توێژه‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه كه زیادكردنی چالاكییه‌كانی جه‌سته له‌ڕێی رۆیشتن به‌پێ و پاسكیل لێخوڕێن و مه‌له‌كردنه‌وه رێ له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گرێت. سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان www.xendan.org
|
- رێكخراوێك پێویستی به‌كارمه‌نده
- ریستۆرانتی لیبەنیس بەیكەری پێویستی بەكارمەندە
- فانۆس تیلیكۆم پێویستی به كارمه‌نده
- کۆمپانیای هاشم پێویستی به‌كارمه‌نده
- كۆمپانیای بروسك نێت پێویستی به كارمه‌نده
- رێكخراوی IOM پێویستی به‌كارمه‌نده
- كۆمپانیای سمارت پێویستی به‌كارمه‌نده
- كومپانیایه‌ك پێویستی به كارمه‌نده
- كۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین پێویستی به‌كارمه‌نده
- قوتابخانەی شوەیفات پێویستی بەكارمەندە
