ئه‌لبومی وێنه‌كان

b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_29092011_koya_lawan_300.jpgبه‌مه‌به‌ستی به‌ئاگابوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانی لاوانی سنوره‌كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (28/9/2011) مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی (كۆیه‌)یان كرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی (كۆیه‌)ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌لایه‌ن (ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كۆیه‌، پێشوازیان لێكرا، دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا (ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم) چه‌ند ووته‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕه‌شی لاوانی كۆیه‌ پێشكه‌ش كرد وباسی له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانانه‌ كرد كه‌سه‌نته‌ری كۆیه‌ی رێكخراوی ئازادیی ئازادیی لاوانی كوردستان داویانه‌ له‌پێناو خزمه‌تكردنی لاوانی سنوره‌كه‌، وه‌به‌بایه‌خه‌وه‌ كارو چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری كۆیه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند، وه‌ پشتیوانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ سه‌نته‌ری كۆیه‌ وگشت لاوانی سنوره‌كه‌، دوابه‌دوای ئه‌و به‌ڕێز (هێمن عمید) سكرتێری رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كۆیه‌ی كرد، بۆ ئه‌و پێشوازی وپشتیوانیه‌ گه‌رمه‌ی له‌ وه‌فدی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وسه‌نته‌ری كۆیه‌ی كرد، هه‌رله‌وته‌كه‌یدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی خسته‌ ڕوو كه‌خۆی له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند كار وچالاكیه‌كدا ده‌بینیه‌وه‌، وێڕای له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوون له‌ گرفته‌كانی لاونی كۆیه‌، سكرتێری رێكخراو هیوای خواست ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان رێكخاوه‌كه‌یان و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_29092011_koya_lawan_640.jpg b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_29092011_koya_lawan_640_2.jpg b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_29092011_koya_lawan_640_3.jpg b_160_0_16777215_0___images_2011_hawal_29092011_koya_lawan_640_4.jpg

ئازادیی لاوان له‌ فه‌یسبوك