ئه‌لبومی وێنه‌كان

b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_26092011_piramagroon_sartashin_300.jpgبنكه‌ی‌ پیره‌مه‌گروون ی‌ سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری‌ دوكانی‌ رێكخراوی‌ ئازادیی‌ لاوانی‌ كوردستان  هه‌ستان به‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولێكی‌ ده‌لاكی‌ بۆ زیاتر له‌ 60 فێرخوازی‌ سنوره‌كه‌  له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ پیره‌مه‌گروون و خوله‌كه‌ش 20 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌ لایه‌ن مامۆستای‌ پرۆفیشناڵه‌وه‌ وانه‌كان ده‌وترێته‌وه‌.له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رگوڵ عه‌لی‌ باپیر لێپرسراوی‌ بنكه‌ی‌ پیره‌مه‌گروون رایگه‌یاند:به‌ پێی‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ بنكه‌كه‌مان كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ زیاتری‌ لاوان دامان نابو هه‌ستاین به‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولێكی‌ ده‌لاكی‌ بۆ زیاتر له‌ 60 فێرخوازی‌ ئه‌و بواره‌ له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ پیره‌مه‌گروون و خوله‌كه‌ش 20 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌پێناو زیاتر هاندانیان و فێركردنیان و دروستكردنی‌ به‌هره‌یه‌ك بۆ لاوه‌كانمان هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كاری‌ تازه‌و خزمه‌تی‌ نوێ‌ بێنینه‌ ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
وتیشی‌:له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی‌ بنكه‌كه‌مان بیرمان له‌و كارانه‌ ئه‌كرده‌وه‌ كه‌ گه‌نجان و لاوانی‌ شارۆچكه‌كه‌مان تیایدا سودمه‌ند نه‌بونه‌ وبه‌شداریان تیایدا نه‌كردوه‌ ئێمه‌ش به‌ هه‌موو توانامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كارێك بكه‌ین  كه‌ جێگای‌ ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌وان بێت.
b_160_0_16777215_0___images_2011_chalaky_26092011_piramagroon_sartashin_640.jpg

ئازادیی لاوان له‌ فه‌یسبوك